حەوشە ڕەش

لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
 1 خولەک  1189 بینین
حەوشەیێکم هەیە بەقەدەر لەپێ
ڕۆژ عیلاجی نەکەم بەشەو ئەتەپێ
مەنفەز و درز و ئاودزی هەرچەند
دەیگرم، دەیکوتم بە دەست و بە پێ
شەو کە دێم، دەم دەکاتەوە وەکو هار
وا ئەزانم سەگە و بە من ئەحەپێ
. . . . . . . . . .دەقی نائاشکرا
سەر و ڕیشم پڕ لە ڕشک و سپێ
خەمی شاگردەکان زیاتر ئەخۆم
گەورە هەر چاکە، ئاخ لە دەس دەس و پێ
ژنی وەستاکە بۆ چ نەگێم توخوا
ساق و سمت لووس کوز پڕی دەرپێ