سوحبەتی شێخ

لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
 1 خولەک  2071 بینین
شێخ کە هام سوحبەتی شامار و نەدیمی حەمە بێ
شێخ کە دۆستی مچەڕێژاوی و و ئەحمەد جەمە بێ
شێخ لەبەر جەلبی دڵ و ئایشە کوڕانیی ژنەکەی
شیر بکێشێت و لە ڕووی والیدە دەستەوقەمە بێ
شێخ کە قودسییەتی پیرانی تەریقەت لە کنی
هەموو ئەفسانە و ئەفسوون، هەموو گاڵتە و گەمە بێ
شێخ کە گەووادی وەکو «خادیمی سوججادە» لە لای
سەیدی حوڕڕ لە سولالەی عەلی و فاتیمە بێ
شێخ کە قەسری حەرەمی گەیییە مەقاماتی عولا
سەر بڵند کات و بڵێ، شێخ ئەمە وو قەسر ئەمە بێ
شێخ ئەوا گۆی هونەری بردەوە، کەشکەک سەڵەوات
شێخ ئەوا جێی پدەری گرتەوە، دەستی بەمە بێ