دەردی گران

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 2 خولەک  899 بینین
مەیگێڕ بگەیە دەردم گرانە
سەرم شێواوە دڵم پڕژانە
مەیگێڕ دەزانی چەند ماڵ وێرانم
دەروون پڕ خەم و جگەر بریانم
بە مەی تۆ نەبێ عیلاجی نایە
ئەو ژانەی ئەمڕۆ لە جەرگمدایە
ساقیا! نوقمی دەریای مەینەتم
مەرگی «ئیمامی» بڕی تاقەتم
سەبر و ئارام و هێزم لێ بڕا
جەرگم لە دووری «ئیمامی» بڕا
ئەسرین لە چاوم ڕژا وەک باران
ماتەمم گێڕا لە کۆڕی یاران
کاتێ «سەیادەتکەسسەید قادر سەیادەت» هەواڵی پێدام
«کامیل» بە مەرگت بۆ مەرگت گریام
فرمێسکی چاوم بەخوڕ هاتە خوار
لە کۆڕی شەوی شێعری «پیرانشارشوێن»
ڕاستە نەمدیبووی، بەڵام یارم بووی
مەرهەمی دڵی بریندارم بووی
ئێستێ لە دونیا کە تۆ چوویە دەر
بەجێت هێشت کوێری مات و قەلەندەر
ئەولادی عەلی نەوەی پێغەمبەر
لەبۆ تۆ زوو بوو بچی بۆ سەفەر
«کامیل»! وەفاتت پشتی شکاندم
دڵ و دەروون و مێشکی تاساندم
ڕەشەبای مەرگ تۆی پێچایەوە
بردی لەگەڵ خۆی، گلی دایەوە
هەر دەڵێی گەردوون قینیەتی لێمان
هەر ڕۆژ زانایێ ناهێڵێ پێمان
بۆ «هێمن» چاوم وشک نەبۆوە
شینی ئەتۆشم بۆ تازە بۆوە
خۆزگە «ئەفزارناسناوی ئەدەبی» یش نۆرەی هاتبا
تا بە کاروانی سەروەران گەیبا