بۆ چلەی ئاوات

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید عەبدولقادر سەیادەت (سەیید)
 1 خولەک  758 بینین
کاکە لە دوای تۆ نەما تین و گڕ و هاناوەکەم!
هێندەم ئەسرین ڕشتووە سۆمای نەماوە چاوەکەم
سارد و گەرمی ڕۆژگارم من کە زۆر دیوە بەڵام
قەت نەبوو وەک ئاهی سەرد و جەرگە هەڵقرچاوەکەم
من ئەوەندەم ژین دەوێ بێ تۆ کە بۆ تۆ شین بکەم
گەرنە ژینم ژانە بێ تۆ مردنە ژیناوەکەم
ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێ ئەسرینی چاو گەرچی دەبوو
ئاوی کانیاوی وشک بێ چون نەما سەرچاوەکەم
بۆ چلەت چل ساڵ ئەگەر ماوەم ببێ شێوەن بکەم
ئێستە هەر دەرد و پەژارەم زۆرترە تا ماوەکەم
باسی دڵ ئەمڕۆکە چاو بە زمانی ئەسرین پێم دەڵێ
بوونە ئاوێنەی دەروون چاو و دڵ و زاراوەکەم
«کامیلکەس» ئەی شاسواری مەیدانی ئەدەب! کێ بێ بڵێ
گۆ لە مەیدان دەردەکەم ئەمنیش ئەگەر بێ باوەکەم
کەس نییە ئەمڕۆ لە دوای تۆ لێم بپرسێ داخودا
چی بە سەر هات یارە لێقەوماوە دڵ سووتاوەکەم؟
ئارەزووی دیداری تۆ کەوتە قیامەت «کامیلکەسا»!
زوو بە «ئاوات»ی دەگا «سەییدناسناوی ئەدەبی»! دڵە سووتاوەکەم