نامەی ئاوات بۆ نووری

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  517 بینین
نووری! ئەی مایەیی ژین و گوڕ و تینی ئاواتناسناوی ئەدەبی!
ئەی وتەی شیرن و جوانت هەموو وەک نوقڵ و نەبات
من بە ئاواتی دڵی خۆم نەگەیشتم، پیر بووم
چاکە بێ میننەتی پێ هاتمە ڕێی هات و نەهات
زۆر لەمێژە وتووێژت کە لەگەڵ من نەبووە
گێژووێژم، کڕ و کاس، غەم لە دڵم بۆتە قەڵات
مەلی دڵ ئێستە لەلای تۆ نییە، لێت تۆراوە
بە دوو سێ شێعری بلاوێنەوە، با بێتەوە لات
دەڵێ ماوێکە هەواڵێکی نەپرسیوە لە من
چاکە ئاوارە ببم، بچمە کەژ و کێوی وڵات