وەڵامی ئاوات بۆ مستەفا ئێلخانیزادە
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
734 بینین
چلۆن ساڕێژ دەبێ زامی ئەویندار
عیلاجی نایە خاوەن یار و دڵدار
کەسێکی مفتەلای دەردی ئەوین بێ
دەبێ بەو دەردەوە بڕواتە کۆسار
بەجارێ شێت و پێت بێ ئەو کەسی بوو
گرفتاری بەر و خاڵ و خەتی یار
عەشق خۆی دەستەچیلەی ئاوری مەرگە
چووە هەر ماڵێ، هەر هاوارە، هاوار
کەسێکی کەوتە داوی گوڵعوزاران
دەبێ وێڵی بکەن خەڵکی بە ناچار
لە مەکتەبخانەیی شێعر و ئەدەبدا
ئەتۆ نووسرای بە زانایێکی وشیار
بە شاگردیت قەبووڵ ناکا «ئیمامیناسناوی ئەدەبی»
ئەتۆ خۆت هۆنەری، کاکی هونەردار