نە حیزبی کۆمەڵە و توودە نە پابەندی دیموکڕاتم

لە کتێبی:
دیوانی جەوهەری
بەرهەمی:
جەوهەری (1875-1958)
 1 خولەک  1490 بینین
نە حیزبی کۆمەڵە و توودە، نە پابەندی دیموکڕاتم
نە جوزوی نەهزەتی میللی، نە ئەربابی سیاساتم
لەسەر ئەم عەرزە پانە مالکی یەک بستە خاکێک نیم
عەمامە و خەرقە و بەرماڵە ئەسباب و موهیمماتم
ئەمن پیرێکی حەفتاساڵە عومر و پێ لە سەر تابووت
هەمیشە قەبر و کفن و مردنە فکر و خەیاڵاتم
لە حەد بانگم دەکا ئەی جەوهەریناسناوی ئەدەبی زوو وەختی هاتنتە
لە جوابدا پێی دەڵێم تۆ مونتەزیر بە وا منیش هاتم