تاونەدیو
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
730 بینین
تەوژمی چەرخی کۆنی پیرەدنیا
هەتا کەنگێ لە سەرمانە بە سەرما؟
دەمێ مۆڵەت بدا تیشکی بەهاری
بڵا تینێک بداتە کوردەواری
لەمێژە چاوەنۆڕ و تاونەدیوین
هەموو بێ جلک و بەرگین، وەک هەتیوین
بڵێی جارێکی دیش شین بێ گوڵووکات؟
کوڕوکاڵیش بگەن ئەوچەل بە ئاوات؟
ئەوە «ئاوات» بەجێ ماوە لە هۆزی
وەدووی خێڵ کەوتووە و ناگا بە تۆزی
خودا! پێشەنگی ئەو خێڵە، سەعاتێ
بوەستێنە؛ هەتا «ئاواتناسناوی ئەدەبی» دەگاتێ
دەڵێن سووتاوە، ئێستا بۆتە زووخاڵ
بە هاواری نەهاتن قەت کوڕوکاڵ