هاتەوە بۆ بۆکانێ

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  546 بینین
وەک دەڵێن هاتەوە بۆ بۆکانێ
پێی بڵێن پێ لە دوو چاوم دانێ
دار و پەردووی کە لە ئاودا بوو ڕزی
قەدەمت بێنە بە سەبر و بە دزی
نەوەکوو پێت لە سەری بێ و بشکێ
ئابڕووی عاشقی زارت بتکێ