تۆ ئاگاداری

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  729 بینین
لە هەست و خوست و خورپە و خەیاڵات
لە نووڕە و نووزەی حەیوان و ماڵات
لە خشە و مشە و گرمە و ناڵەناڵ
لە چوونی شەو و ڕۆژ و مانگ و ساڵ
لە سەرما و گەرمای زستان و هاوین
لە عاشق و مەعشووق، لە تینی ئەوین
لە تاڵی و سوێری، لە خراپ و چاک
ئازا و بێ غیرەت، لە پاک و ناپاک
لە زۆر و لە کەم، لە خۆش و ناخۆش
لە زانا و نەزان، بەهۆش و بێ هۆش
لە گوڵ و بولبول، باغ و گوڵزاران
لە شنەی خۆشی کاتی بەهاران
تۆ ئاگاداری، خوای تاق و تەنیا
خوای خاوەن کەرەم، بێ وێنە و هاوتا!