گڕوو
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
711 بینین
کوانێ خورشیدی شەوی دەیجووری من؟
کوانێ دەرمانی دڵی ڕەنجووری من؟
ئەی فیدات بم، یاری بێ مێهر و وەفا!
وا منت کوشت تۆ بە سەد جەور و جەفا
نەتدەزانی عاشقی باڵاتە دڵ؟
نەتدەزانی مشتەری کاڵاتە دڵ؟
ئاڵ و واڵات بۆ منە، من موبتەلام
من قەزاوەگێڕی هەر دەرد و بەڵام
یاری تۆ هەر تۆی دەوێ، ڕۆژ و شەوێ
گەر گڕوو بگرێ، بە کەس داناکەوێ
عاشقی زارت مەکە بێزاری خۆت
باش بناسە موبتەلای ئازاری خۆت
وا «ئیمامیناسناوی ئەدەبی» تووتیی گوڵزارتە
چاوەنۆڕی قەندی لێو و زارتە