بۆ خۆشەویستی خوا

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  634 بینین
ئەی بەدەنت پاکە وەکوو ڕۆحی پاک!
ڕۆحە سەراپا بەدەنت؛ ڕۆح فیداک!
کێ بوو غەمی ئوممەتی خۆی خواردبوو؟
کۆشک و قەڵای کافری ڕووخاندبوو؟
کێ بوو قوڕەیشی و مەکەیی تێک شکاند؟
داوی لە ڕێگەی گەلی خۆی هەڵپساند؟
کێ بوو شەقی کرد بە ئیشارە قەمەر؟
سەجدەیی بۆ کرد بە دڵ و داو شەجەر؟
کێ بوو لە پاش ڕێبەر و پێغەمبەران
هات و بووە ڕاهنومای ڕەهبەران؟
کێ بوو کە تەی کردبوو حەوت ئاسمان
تاکوو گەیشتە سەفی کەڕڕووبیان؟
پەیکی ئەمین بوو لەوێ گرتی مەقەر
عەرزی دەکرد: ڕێم نییە خەیرولبەشەر!
تێپەڕی لەو جێگە بە عەزمی حوزوور
گەییە حوزوور و بووە کەیف و سروور
جینن و بەشەر کەوتنە ڕەقس و سەما
یەک لە عەرز، هێندێ لە ئەوجی سەما
تۆی بە خودا ئەحمەدی موختاری مە
بێ تۆ بە ئایەت فەشەلە کاری مە
ئەی بەدەنت پاکە وەکوو گیانی پاک!
ڕۆحە سەراپا بەدەنت، ڕۆح فیداک!