ستایشی خودا

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  906 بینین
(مرغان چمن به‌ هر صباحیفارسی
خوانند تو را به‌ اصطلاحیفارسی)
ئەمنیش وەکوو وان بە ئاهـ سەردی
زیکرت دەکەم و مەدح بە کوردی
ئەی خالیقی زولجەلالی یەکتا
وەی ڕازقی خەلقی بەڕڕ و دەریا!
بۆ خاتری ئەم بەری بەیانە
بۆ خاتری ناڵەیی شەوانە
کارم هەموو خوار و خێچ و ناجۆر
زەخمم هەموو کەوتە ئێش و ناسۆر
ڕەحمێ بکە زوو بە ئاهی سەردم
بینێرە خودا، دەوایی دەردم
لای تۆ نەبێ، قاتە مەرهەمی دڵ
لوتفت نەبێ، ماتە بەختی «کامڵناسناوی ئەدەبی»
بێ هەوری کەرەم چەمەن خەمۆشە
بێ بارشی ئەو، سەمەن نەخۆشە
حەل ناکرێ موشکیلی دڵی ئەو
پێناکەنێ خونچەیی گوڵی ئەو
بۆ خاتری ئەوکەسەی کە ناردت
بۆ دەعوەتی چاکە خۆت سپاردت
بێدار بکە تالعی خەواڵووم
تیمار بکە قەلبی پیس و مەسمووم
بەحری کەرەمت کە هاتە جونبش
تۆفانە، نمێکی وەختی بەخشش
سەد نووح بە مەوجێ سەرنگوونە
سەد کەشتی ئەوی تێیا زەبوونە
قەترێکی کیفایەتی سەغیران
جورعێکی بەسە لەبۆ کەبیران