ئەی جەنابی موستەتاب ئەی سەییدی عالی نەسەب

داوای تووتن لە خەلیفە سەیید خدری داشاغڵ
لە کتێبی:
دیوانی جەوهەری
بەرهەمی:
جەوهەری (1875-1958)
 1 خولەک  880 بینین
ئەی جەنابی موستەتاب ئەی سەییدی عالی نەسەب
ئەی موریدی قادریی و غەوسی گەیلانیناوی تایبەت نەسەب
ئەوڕۆ دوو ڕۆژە لە ماڵێ نۆبەتی میهمانمە
فەرموو با دەرچێ لە ماڵم کافرەدێوی لامەزەب
بۆ دەوای ئەم نۆبەتێیە تووتنێکم لێت دەوێ
نەرم و خۆش و زەرد و جوان، تای نەبێت و مونتەخەب