شیعری نەغز و نەسری پڕمەغزت وەکوو ئاوی حەیات
لە کتێبی:
دیوانی جەوهەری
بەرهەمی:
جەوهەری (1875-1958)
1 خولەک
1098 بینین
شیعری نەغز و نەسری پڕمەغزت وەکوو ئاوی حەیات
گەینە سەر مردووی دڵم إحياءُ مِن بَعدِ المَماتعەرەبی
مەزرەعەی ڕووحم وەکوو دەشتی حیجازێ توشنە بوو
توونیەتی لاچوو کە هاتن هەر دوو وەک دیجلە و فوڕات
مەسئەلەی مەشهوورە هەر جارێ دەڵێن خۆشە بەهەشت
موخلیسی تۆم و لە دڵ دەرناچی تا يوم المماتعەرەبی