شین و پێکەنین

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 2 خولەک  881 بینین
ئەو عالەمە چی لێ هات؟! جاران کە ئەمن دەمدین
سەرگەرمی ئەوین، جارێ دڵخۆش و دەمێ غەمگین
گا پێدەکەنین وەک گوڵ، جارێکی دەیانکرد شین
بۆ لەیلی و بۆ مەجنوون، بۆ خوسرەو و بۆ شیرین
هەروەک چووە پێش چاوان کاکەمەم و خاتووزین
هەرکەس بە خەیاڵی خۆی سەرگەرم بە کارێ بوو
گیرۆدەیی میهر و مەیل، ئاشوفتەیی یارێ بوو
عاشق بە سەری زولفی بێ تاب و قەرارێ بوو
خاتر لە سەری ڕێگای ئاهوویی تەتارێ بوو
ئێستاش لە فیراقی وان، من ڕۆح و دڵم دەگرین
کوا بولبولی بێچارە تا بێتەوە گوڵزاری؟
گوڵ پێبکەنێ بۆ وی، ئەو ناڵە بکا و زاری
بولبول بە سەناگۆیی، گوڵ هەر بە جەفاکاری
بۆچی؟ ئەوە بوو مایەی شەیداییی و دڵداری
بۆیە لە گوڵ و گوڵزار باڵندە هەموو دەفڕین
ئەو عاشقی بێچارە وا بێ پەڕ و بێ باڵە
یاڕەببی! چلۆن بفڕێ؟ پێبەندی خەت و خاڵە
مەجنوون سفەتە و عاشق بەو لەیلییە ڕەشتاڵە
یا بۆ شەکەری لێوی عەینەن وەکوو منداڵە
ڕۆژ و شەو و بێ وەختان ئەو ماڕزە دەگرێ قین
دەرچوونی مەحاڵە دڵ، لەم گێژ و خول و چەرخە
چون کۆزی ئەوە هێشتا، ساوایە، وەکوو بەرخە
یاڕەب! بە کەرەم جارێ، لوتف و کەرەمت دەرخە
لەم سەخت و چڕی چەرخە، ئەم عالەمە زوو سەرخە
ئەی من بە فیدای خاکی بەردەرکی «ئیمامیناسناوی ئەدەبی» دین