ساقی نەیە نابێ!

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  1026 بینین
هەتاکەی عاشقی بێچارە چاوی هەر لە دەرگا بێ؟
بڵێ بەشکەم وەدەربێ ڕۆژی عاشق، جا بڵێی وا بێ؟
بە سارد و گەرمی مەیلی یاری خۆم من ڕامبوارد عومرێ
لە لای من بایی پووڵێکە، چ سەرما بێ، چ گەرما بێ
بەرامبەر شەمعی ڕووی دڵداری من با پێت بڵێم چۆنە
کەسێ عاشق دەبێ، پیاوانە وەک پەروانە سووتابێ
هەژار و دەربەدەر بۆ کۆیی دڵبەر سەر دەبا پێ بێ
بە سەر با بێمە دەرکوبانی وی، تا هێزی پێ مابێ
موهەییا نابێ بەزمی عارفان، پیری موغان فەرمووی
هەزار عاشق وەخڕبن، تاوەکوو ساقی نەیێ نابێ
بە نەزم و نەسری خۆم هەر ڕێزی لێ دەگرم هەتا دەمرم
لە پیری مەیکەدە، بەشکم بفەرمێ پیاڵەیێ با بێ
«ئیمامیناسناوی ئەدەبی» ماڵخراپ، چاوی لە دەستی ساقییە، تاکوو
بە خۆی و پیاڵەکەی بێتە پەنام و ماڵی ئاوا بێ