ئاڵ و واڵا

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  885 بینین
چ شۆخە بەژنی بەرز و قەدد و باڵای
جوانە ڕەوت و ڕۆین و ئاڵ و واڵای
حەقت بوو بەختی من، ئەی زولفی ڕەشمار!
کە سەرتاپێ لە بەژنی بەرزی هاڵای
ئەگەرچی هەر دەخوێنم دەرسی عیشقی
بەڵام هەروا گرانیشە موتاڵای
دڵم هەر کورکەکورکی بوو لە دووری
بڵێی جارێک بگاتە گوێی سکاڵای؟
سەراپا گەنجە لەنجەی موشتەری خۆم
بە کێی داوە «ئیمامیناسناوی ئەدەبی»! ئاخۆ کاڵای؟