گوارە

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  1150 بینین
چییە گوارە بە گوێ هەڵتاوەسیوە؟
سەرەوژێر و موعەللەق لەو نەدیوە
زەعیف و بێکەس و بێ یار و هاودەم
بەبێ دەنگ و سەدا هەروەک هەتیوە
بە گوێ گیراوە وا زەرد هەڵگەڕاوە؟
وەیا لەو دەرکوبانە گوێت بڕیوە؟
لە ترسی ماری زولفت هەڵدەلەرزێ
لەبۆیە زەرد و زار و ڕاچەنیوە
عەجایب گیری کرد لەو جێگە سەختە
بەجێماوە بە تەنیا لەو پەسیوە
بە گوێ هەڵتاوەسیوە ئەو نەفامە
کەچی پێی وایە تۆ بۆ گوێت کڕیوە!