لێبووردن
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
924 بینین
بێ پاس و وەڕ و خوێڕی، وەک سەگ لە قەسابخانە
بێ هۆش و سەراسیمە، وەک مەستێ لە مەیخانە
بێ مەنزڵ و بێ جێگا، شێواو و پەرێشانم
دانیشتوو لە جێگەی چۆڵ، وەک کوندێ لە وێرانە
بێکارە و بێچارە، پەتیارە وو ئاوارەم
هەرتاوە لە لایێکم، بێ جێگە و بێ لانە
بێ زکر و بەبێ تاعەت، بێفکر و خەیاڵم من
دەخولێمەوە ڕۆژ و شەو لەو چۆڵ و بیابانە
بۆ پیری لەکارکەوتوو، لێبووردن و بەخشینە
بۆ «کامیلناسناوی ئەدەبی»ی بێچارە چاوپۆشییە دەرمانە