لە خەو هەستان
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
1142 بینین
سەد بەهار ئێستە بە قوربانی چلەی زستانە
ڕۆژی ئازادی هەڵات، کاتی لە خەو هەستانە
نیشتمان بۆتە بەهەشت، سەوزە وڵات و دەر و دەشت
گەرچی زستانە، بەڵام چەشنی بەهارستانە
دوژمنن کەوتووە، هەستانی مەحاڵە و ئەستەم
هەروەکوو پیرەگەماڵ کەوت و لە بەر دەستانە
دەستیان بەستن ئەوانەی وەکوو سەگ یانیگرن
با لە چاڵیان بخەن ئەو تاقمە چاوبەستانە
کەوتە دووی تەرمی ڕەزاخانی کەسیفی بابی
لێی گەڕێن، خوێنمژە هەر جێگەیی گۆڕستانە
ئەی مەلایانی بەڕێز! ئەی گەلی ئازا و نەبەز!
با لە بیروو نەچێ قەت، کردەوەی ئەو پەستانە