ئاخ و سکاڵا

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  566 بینین
من و بسکی لە بەژنی بەرزی هاڵاین
وەکوو یەک، دەردەداری بەژن و باڵاین
مەکەن لۆمەی من و کەزیەی بڵاوی
کە ئاوبردەی جوانی و ئاڵ و واڵاین
دەم و چاوی ئەگەر سوغرا وو کوبڕان
لەگەڵ دڵ بۆیە سەرگەرمی موتاڵاین
لەگەڵ بولبول بە جۆش و کوڵ لە باغی
بە ڕۆح وا موشتەری بازاڕی کاڵاین
من و کەزیەی وەکوو ماری بریندار
«ئیمامیناسناوی ئەدەبی» خاوەنی ئاخ و سکاڵاین!