یەکیەتی
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
873 بینین
کارگەر و ڕەنجبەر و وەرزێر و هەموو چین و دەچین
بۆ بەدەسگرتنی مافی گەلەکەم یەک دەکەوین
شەوی نەگبەت چووە، ڕۆژمان لە کەلی ئازادی
هاتەدەر، خاڵە دەسا هەستە لە خەو، لابە سەرین
سەر لە سەر ڕێگەیی ئازادی نەچێ باری لەشە
وەکوو گۆ بەر شەقی دەن چاکە، کوڕوکاڵی بەتین
دەس دەنە دەست و وەرن ئەی گەلی ئازا و نەبەز!
دەرفەتە، ئێستە لە نێو ئێمە نە ڕق ماوە نە قین
ژێرچەپۆکەی ئەم و ئەو هەر بەشی ئێمەی مەرد بوو
با لەمەولاوە بە ئازادیی و سەربەستی بژین
یەکیەتی پێ دەوێ هەر میللەتێ هەستی ژین کا
وەرن ئەی کارگەر و وەرزێر و هەژار و مسکین!
«کامیلناسناوی ئەدەبی» ئەمڕۆکە دەڵێ ڕۆژی هەلە، دەس دەگرین
شایی ئازادییە، بێ ترس و خەفەت هەڵدەپەڕین