چ بکەم؟

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  1082 بینین
بە یادی شەمعی ڕوخسارێکی، دڵ ئیحیا نەکەم چ بکەم؟
بە شەوقێکی وەها چاری شەوی یەڵدا نەکەم چ بکەم؟
وەکوو مەجنوونی ماڵ کاول دەرودەشت بۆتە مەئوای من
لە حەیفی عاقڵان خۆم شێتی ڕووی لەیلا نەکەم چ بکەم؟
لە کۆڕی عیشق بازانا نەماوە قەدری ڕۆح و سەر
وەکوو پەروانە بۆ ڕووی ئەو بە ڕۆح سەودا نەکەم چ بکەم؟
دەڵێن یار خاکی بەرپێی سورمەیە، بۆ چاومی دێنم
بە کوێرایی ڕەقیبی لامەزەب، ئەی وا نەکەم چ بکەم؟
بە شەرتێ بێتە لام، شەرتە سەرم دانێم لە پێناوی
ئەگەر بۆ گاوگەردوون، ڕۆح و سەر ژێر پا نەکەم چ بکەم؟
لە دووری وی گەدام و دێتە لام وەک شا دەبینم خۆم
لە چوون و هاتنی، خۆم وەک گەدا، وەک شا نەکەم چ بکەم؟
ئەگەر با بۆنی تۆ بێنێ «ئیمامیناسناوی ئەدەبی» وا دەڵێ گیانە
کە من ڕۆح و سەرم قوربانی ڕێگەی با نەکەم چ بکەم؟