ئازارەکەم

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  754 بینین
کوێ چووە ئەمساڵ برا خەمخوارەکەم؟
سەدهەزار خۆزگەم بە ساڵی پارەکەم!
چۆنی خۆش کەم دڵ، دەوای دەردم نییە
کۆڵەوارە خۆ دڵە زامدارەکەم!
سەد حەکیم چووم و دەوای دەردم نەبوو
بێ دەوا ما کاکی من ئازارەکەم
خەڵفی هیوام بێ لق و پۆپ مایەوە
وشک و بێ ئاوە گوڵ و گوڵزارەکەم
با «ئیمامیناسناوی ئەدەبی» ڕەق هەڵێ، بمرێ لە کێو
با نەمێنێ تەرمەکەم، ئاسارەکەم