ڕەش و سپی
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
970 بینین
ڕووم ڕەش بووە بە مەعسیەت و مووم سپی بە خەم
چارەی ڕەش و سپی بکە، ئەی خاوەنی کەڕەم!
لێبوردنە لە ڕووڕەشی وەک من، بە هۆی ئەوە
پیرێکی ڕیش سپیی و فەقیر، ڕوو لە تۆ دەکەم
دەرگات کراوە بۆ هەموو چاک و خراپەیەک
ڕێم لێ مەبەستە، تۆبی خوداییت، هەرچی هەم!
هێند شەرمەسار و چارەڕەشم، ڕۆژ و شەو خودا
هەر وا دەسووتێ جەرگ و دڵی من بە چەشنی شەم
«کامیلناسناوی ئەدەبی» بیساتی جوان و جحێڵی بپێچەوە
کاتی سەفەر گەیشت و بڵێ تێشوویەک دەبەم