دووریی یاران

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  606 بینین
ڕووڕەشی دەرگای خودا و ئەحمەدی موختار خۆم
هەر بە تەنیا موونسی ناڵەی دڵی پڕزار خۆم
پیاوی چاک دڵیان لە شوێنە و من بە دووی دڵدا دەچم
شێت و ماخوولیا وو سەرگەردان و بەدکردار خۆم
دڵ لە سەد جێگە منی بەرداوە، ڕەببی بەروەبێ
پێچ و جینگڵمە، کوژاوی زەخم و ژەهری مار خۆم
یارەکانی لێ وەدوور خستووم و ئێستا پڕ بە دڵ
دێم دەگەڵ دوژمن کەوم، بێ هاودەم و بێ یار خۆم
هەر تەریقێکی تەریقەت نایەوێ دەمباتە وێ
ئەو وەبەر خەنجەر کەوێ یاڕەب، منیش بیمار خۆم