خەڵات
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
1211 بینین
بۆ گەلی تێکۆشەرە ئەوڕۆکە هات
هاتی هەموو کۆمەڵە وا ڕۆژ هەڵات
تینی ئەوا دا بە هەموو نیشتمان
چاکە دەبووژێتەوە بۆ کارەسات
سوێند بە کەسێ هەر بووە، قەت نامرێ
هەر ئەوە بێ وێنە بە زات و سیفات
موژدە دەبەم بۆ گەلی ئازا و نەبەز
گەل لە پەت و بەند و قەنارە دەرات
یاخۆ ئەگەر پیر و لەکارکەوتە بووی
کوا دەس و گۆچانت و شان و عەبات؟
پیری، جحێڵی، بە جەهەننەم! وەرە
بمرە لە ڕێی پڕ دڕوداڵی وڵات
یانە خەڵاتت دەدەنێ بێت و مای
یا کە شەهید بووی، ئەوە چاتر خەڵات