من قەسەم دەخۆم بە دوو خونچەکەت

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  752 بینین
من قەسەم دەخۆم بە دوو خونچەکەت
بە ڕووی ناسک و دەست و پەنجەکەت
بەژانی زوڵف و لار و لەنجەکەت
دڵ یادی عود و ساز و نەی دەکا
بڕستبو جەنگی کەی خوسرەو دەکا
بۆ هەرجێ بڕۆی دڵم لەرێتە
بێ دەنگە هەروەک خاکی بەرێتە
لەبەر عشقی تۆ پێم دەڵێن شێتە
بۆ خزمەتی خۆت بملاوێنەوە
بۆ کەیفی ڕەقیب مەمتاوێنەوە
ئاهم بتگرێ بیرت فڕاندم
دڵ کەوێ بوو بۆ لێت هەڵفڕاندم
شووشەی خونچەکەت بۆ لێ شکاندم
ئێستا شووشەکەی دڵم شکاوە
بۆیێ خونچەکەت سیس و بێ ئاوە
بانگت ئەکردم بەنووکی پەنجان
مەستت ئەکردم بەزوڵف و لەنجان
ئێستا لەسەر چی بۆ لەمن ڕەنجان
قاقاکەو دەنگت قوتی ڕۆحم بوو
لەتۆ فانی خەم کەشتی نۆحم بوو
یاخودا ڕەقیب قەت نەسێتەوە
لەئاگر نەبێ جێی نەبێتەوە
گرتەی خودابێ قەت نەکرێتەوە
هەرچەندی سامیناسناوی ئەدەبی لەخەونی شەوان
خەلاسی نابێ لەدەستی ئەوان