پێنجخشتەکی سامی لەسەر شیعری مستەفا بەگی کوردی
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
2 خولەک
838 بینین
تۆ ئەگەر دڵسۆز و یار و غەمڕوێن و تاهیری
بۆ لەبۆ کوشتن لە دوومی خوێن ڕژێنی زاهیری
دەم دەڵێی فیرعەونی ئەمما هەر عەزیزی قاهیری
بۆ فریبی عاشقان و جەزبی دڵ وا ماهیری
ڕەنگە شاگردیت بکەن میهتەر و نەسیم و سامیری
خوێن مەڕێژە ئەی پەریڕوو خوێن ڕژاندن چا نییە
ڕەبی نەدامەت بێنە پێش چاو ژینی دنیا فانییە
بۆ ئەدەی وەعدەی ویساڵت جارێ ئاخر وا نییە
چونکە هاوچەشنت لە ئیقلیمی مەلاحەتدا نییە
سا وەکوو خوسرەو هەمیشە لێدە کوسی نادری
من بەنەرمی دەچمە پێشی ئەو بەتوندی پێم دەڵێ
بۆ دەگریی بێ ئەجەل یان شین و گریان چی دەڵێ
کوشتنی تۆ فەرزە بۆ من بۆ ڕەقیبت پێم دەڵێ
هەروەکوو ڕۆح و دڵی دووری لەپێش چاوم دەڵێی
لەو دڵەی پڕ دەرد و میحنەتما بەدائم حازری
کەسینە خوێن گر بەخۆتی گەر لە ژێر پامدا بنێی
یاوەکوو خوسرەو لە بەند و سجنی شاکەیکام بنێی
گەر لەناو چەنگی زەلیلی و بەحری پرسە و دامبنێی
گەر بە خەنجەر پارە پارەم کەی لە ڕێگا دابنێی
دەست لەتۆ هەڵناگرم هەر تۆم لە خەڵکی چاتری
دڵ لە تاوان بۆیێ دەگریی جار بەجاریش ڕوو دەکا
بۆ بەهەشتی باغی سینەی ئەو غروڕەش ڕا دەکا
پێم دەڵێ تۆ بمرە بۆ خۆت زوڵفەکانیش تا دەکا
کافریش ڕەحمی بە یەخسیر و زەلیلی خۆی دەکا
ساوەرە ڕەحمی بەحاڵم کە ئەگەر چی کافری
من گوتم تۆ خوێن مەڕێژە ڕۆحی شیرن ئەو گوتی
خوێنی تۆ بۆ من حەڵاڵە ڕۆژی ئەووەل پێم گوتی
ئەو کەسی وا تۆی فریبدا ئاهی من خواڕوی کوتی
بەختی ئەو ئوستادە سووتێ دەرسی سیحری پێ وتی
وا کە تۆی بەردایتە گژ عالەم بە مەکر و ساحیری
چەندی کاری تۆ توانجە هێشتا من لام خەندەیە
دیتنی خورشیدی ڕووی یار ساڵی جارێکم هەیە
سامیناسناوی ئەدەبی ڕیزوانی غەمان و لۆمەکاری بەندەیە
کوردیکەس لێت بێ سەد ئەمانەت هەر کە ئێمشەو جومعەیە
تا سبەینێ قەت مەبە غافڵ لە زیکری قادری