بۆ لای برادەر
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
537 بینین
با تێت بگەینم گەر ڕاستت دەوێ
کەم بڕۆ بۆ لای هەندە مەچووە وێ
ئەگەر هات و چووی زۆر دامەنیشە
نەک بڵێ هەندە چی لێمان دەوێ
***
کە چووشی قسەی زۆر نەکەی باشە
نەڵێن زۆر بڵێ و چەنەی هەراشە
هی نەشزانی قسەی لێ مەکە
ئەگەر وا نەبێت چوونت بەلاشە
***
با پێشت بڵێم لەبیری مەکە
بە زۆر چوونیشت دڵگیری مەکە
لەبۆ ئەو کارە لە ناوەندی بە
بەسام قەشمەری بەپیری مەکە