یاڕەبی

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  480 بینین
منت خەڵق کرد بەتەمای عەبدان
لە دنیا وەها ڕەت و سەرگەردان
دروستت کردم بۆ غەم و دەردان
بمکەی چاو سۆڕی دەستی نامەردان
داواکەم لەکێ چ خودای دی هەیە
خلاسم بکا لە ئاخ و دەردان
سامیناسناوی ئەدەبی چاوشۆڕی هەندە گرانە
وەک کەر لە کاروان کێشانی بەردان