ئەی ئینسان

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  403 بینین
گەر چاکە ناکەی خراپە کردن
دەبتە دوور لە خوا و ڕاستی و ڕاکردن
گەر بەخۆت چابی ئەمر بەچاکەی
دەبی بەوەستای حەق بیناکردن
***
یاخوا نەیبینن لە ڕاستی لادان
ڕەنج بەخەساری و عەمر بەبادان
گیانمان بکێشی نەک بۆگەنی بین
لە هێسک بۆکەر جۆ بۆ سەگ دانان
***
لە خواری کەسێک ببی بە دارا
لە فڕ و فێڵ بازی نابی بەکارا
هەر وێران دەبی بینای ناپاکت
بەعەقڵی سامیناسناوی ئەدەبی ناکرێ مودارا