لەبیرم نەکەی

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  317 بینین
لە یادت بم لە یادت بم لەبەر دڵ و چاوانت بم
بەشدارم کەی لەبۆ شەوبۆت لەناو حەڵقەی داوانت بم
چ باکم تەختی دارایە بۆچیمە موڵکی ئەسکەندەر
لە باغی سینە و گەردەندا دانەخۆری خاڵانت بم
لەلای تۆیە دەرد و دەرمان بە مژەت بۆچ پارەم ناکەی
گەر دەمبەخشی بە دوو خونچان بۆ دەرمان و چارەم ناکەی
مردن بێ لات یاخو ژینم بە هەردووکیان دڵ دەنازێ
بۆ قوربانیت سامێ ناکەم لەژێر دەست و پەنجانت بم