هەر من دەوڵەمەندم

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  559 بینین
کە من زەنگینی باڵاتم بە یادی مەستی شەو بۆمە
چ ترسم بێ لە ناحەز یان چ باکم سەروەتی ڕۆمە
بەبێ باکی دڵم دەر کە بە پەنجەی خۆت دەریبێنە
ئەگەر لاشەم بەبێ دڵ ما وەیا مردم لەسەر خۆمە
بە هێرش هاتی جەیشی چین کە تاتاری زولف خاوە
لەژێر ئاڵای قەد و باڵای موژەی تیژی هەلاکۆمە
بە پوولی تەختی واشنتۆن خەزینەی ڕووی خەت و خاڵت
هەزار موڵکی جیهان دینێ ئەگەر بیکەم لەبەر خۆمە
بە قەیسکەس و شێخی سەنعانکەس و قوڵنگی ناڵەی فەرهادکەس
دەسووتان گەر لە جێی من بان بەڵام من مام ئەرستۆمە
فەقێیەک بووم لە بۆتخانەی ئەبرۆ و چاوی سەححارت
کە دەرست دام دەرتکردم ئەوا بیرم لەسەر خۆمە
چ بێڕەحم و وەفا بووی خۆ لەگەڵ من ئەی پەری ڕووخسار
ئەتۆ بۆ من نەبووی قوربان بەڵام من هەر لەبۆ تۆمە
کە ئەتگۆ سامیناسناوی ئەدەبی هەر لامی کە قەبریشت لە سینەمدا
لە ڕیزە و جێی دلێرانم لە مەیدان ڕۆستەمی کۆمە