خۆ من

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  509 بینین
چاوەڕێی باڵاتم ئەی یار بێم بۆ باغی و ناو گوڵزار
بەهارە کەیف و سەیرانە لەناو باغ و جۆگە و جۆبار
لە سەید جامی لە تاتۆکان گوڵی بەهار وەک بووکان
وا ڕازاوە لەو باغانە بە بای دەژی خونچەی هەنار
دەڵێن یاران وەرنە باغی کەزی لە ملان مەبن یاغی
هەر ئیمڕۆیە ڕۆژی وەفا وەرنە خۆشی و باخچەی دیدار
لەگەڵ دەستەی ئەم لاوانە لەو ڕووبار و لەو چۆمانە
بزانن سامیناسناوی ئەدەبی هەر ماوە لەپێش چاوی دڵ و خومار