ئەو یارە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  498 بینین
بە نەرمی گوتی ئەو یارە گوتی شووشەی دڵت کانی
لەبۆ خونچەی لە سینەمدا چریکەی بولبولان کانی
لەبۆ ماری لەسەر شانم بڵێن گەردەن بە توندی هات
هەتا حازر بێ بۆ خنکان لەبۆ ئەژدەر ملت کانی
***
گوتی بۆچی لە گریانی لەبەرچی دەست لە ئەژنۆتە
دەزانی حەڵقەی عەنبەر لەباتی شاد و شەوبۆتە
لە سێدارەت ئەدەن هەر ئێستا لە داخی سینە و حەسرەت
گوناهی من نییە ڕابە ئەتۆ خوێنت لەسەر خۆتە
***
بەڵێ یارم ئەوا هاتم کەمەندی تۆ لە مل خۆ کەم
کە بەرگ و کفنی خوێنینم بە شانازی لەبەر خۆ کەم
ئەگەر ناڵێم بڵێ سامیناسناوی ئەدەبی کوشتنی تۆ لە یادمدا
جەرگ گەستەی دوو مارم بێ خەتای خۆمە دەبا ڕۆ کەم