تەماشای بکەن

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  440 بینین
ئەو بەژن و باڵا و ئەو دیدە جوانە
سەرکوڵمەی دەڵێی خونچەی باغانە
وا شۆڕ بووەتەوە دوو سێو لە سینەی
کێ پێی گەیاند و چۆن بێ خودانە
***
یەکێک نەیکات و ئاگای لێ نەبێ
بۆ دەمێکی مێ دەمێ نێر دەبێ
چرا نەکرابێ نەوتی تێ نەکەی
ئاگری بۆ نەبەی چۆن وا پێ دەبێ
***
دەنگی گەورە بێ کەر گوێی مووچ دەکا
دەزانی یەکێک ئەو دەنگەی دەکا
بیر دەکاتەوە سامێکی دەگرێ
فیکری لە بوون و مردنی خۆی دەکا