فێسە جوانەکەت

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  482 بینین
بەو فێسە سوورەی وەک گوڵی هەنار
دڵم دەردێنی تا بیدەی لە دار
بە زولفی چین و زەرد و تێکاڵاو
چونکی لەتاوت دەنۆشم تاڵاو
لای مەعشووق وایە بەخشین و خەڵات
عاشق بۆت بمرێ و ڕەقیب بێتە لات
ئاهی عاشقان وەکوو ئاگرە
نەک بسووتێنێ دڵیان ڕاگرە
لە خوا بترسە سامێکت هەبێ
لە مێژووی عاشقان نامێکت هەبێ