پرسیار لە با

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  282 بینین
ئەی با ئۆغر بی ڕوو لە کێ دەکەی
لە کام جۆبار و باغی کێ دەکەی
باوەشێنی ڕووی باڵای کێ دەکەی
دەچییە لای خونچەی دەم تەنگی پڕ ئاو
یان لە شاخان و لە بێستوون دەکەی
بیبەی بۆ یاری زولف تێکئاڵاو
یان لە گیانی مەم لە گەردوون دەکەی
کە شیرینی لێ بوو بە ژار و مەرگ
یان فەرهادی بێسەروشوێن دەکەی
نەخۆشی و لەتبوونە تەخت و بەرگ
یان لە یاری من بۆ نامە بردن
حاڵی چۆنە بۆ بیر و دڵ بردن
سامێکی ناکا داخوا لە مردن
کە بەندی سوخمەی لە من کاتەوە
بۆ خاکی بەر پێی دڵم داتەوە