دەردی عیشق گرانە کە پێوەی ڕیسوا بی

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  465 بینین
دەردی عیشق گرانە کە پێوەی ڕیسوا بی
گەر ئەرەستۆتالیس بی بە لاشە پێی چا نابی
گەر بتبێ عومری نوحی لەو بەینەی تاکوو ماوی
دەناڵێنی مەجنوونی ئاگات لە ژیانی نابێ
بە ڕۆژ هەر دڵ غەمگینی، بە شەو هەر دەناڵێنی
کاری تۆ هەر گریانە سەد بەزمی کەو قاقا بی
دائیم هەر دەرد و میحنەت جاری لە لات حەسرەتە
گەر حەپس و زنجیر بکرێ دڵت لەلا گیر نابێ
جارێکی سامی ناکا وەک پەروانە بێدەنگە
هەردەم لە هەڵفڕینە نەسووتێ دابین نابێ