بۆیێ شێت و شەیدا بووم چونکی یارم تۆراوە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
551 بینین
بۆیێ شێت و شەیدا بووم چونکی یارم تۆراوە
بە زمانی بەدکاری بە دۆعای بەختم شۆراوە
نە شێت و نە شەیدامە، لۆمەکار و ڕیسوامە
ڕەقیبانی بێویجدان دەڵێن عەقڵی گۆڕاوە
هەوری نەمیم و دوڕڕ و تەمی کرد خورشید ون بوو
بۆیێ شەو هات بۆ ناڵین پێچەی زوڵفی داداوە
ئەڵێن ئەی چەرخی گەردوون چەندانت کرد بە مەجنوون
ئەو هەژارەی دەیبینن پەرییان دەستیان لێ دراوە
مەمکوژە بە دەردیسەر، لێمدەی مژەی وەک خەنجەر
ڕەحمێ بکە بە حاڵم کە عالەم لێم هەستاوە
ئەو یارە دیدە کاڵە گوتی بەسیە مەناڵە
کەی باوەڕ دەکا بولبول کە خونچەی لێ ڕەنجاوە
خەیاڵی خاوە ڕەقیب سامیناسناوی ئەدەبی لە فکری تەبیب
ڕەقیب لەو دوو ڕێگایە لە شەیتانی خزاوە