دڵ لە دەوری شەمعی لەیلا هەر وەکوو پەروانەیە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
709 بینین
دڵ لە دەوری شەمعی لەیلا هەر وەکوو پەروانەیە
قەلبی بێهۆشم لەتاوی هەر دەمێک دێوانەیە
وا لە ڕێگای دیدەنی یار هاتوچۆ تا کەی دەکا
دەرد و سەگمەرگی هەتاکەی کاری ئەم دەورانەیە
ئاتەشی عیشقی زولەیخا وا بسووتێ لەو دڵەم
جارێ نانۆرێ لە لاشەم هەر وەکوو وێرانەیە
زیللەت و زاری و فیراقەت وشکی کرد خوێنی جگەر
پاسەوانەی دەرگەی تۆ بێ بەشی دەرگانەیە
وەعدەی وەسڵت بە من دا بۆ نەهات وەعدەی وەفات
کەیقوبادە من عەجەم نیم مەیخەرە ئەو خانەیە
خوسرەوی بەختت لەسەر من شیرینی کردە مەرگ
خانەیی سەبرم گڕی گرت چی بوو ئەو پەیمانەیە
سامیناسناوی ئەدەبی بێ هۆشیم یەقینە هات و خستمیە خەتەر
. . . . . . . . . .دەقی نائاشکرا