بەینێکە دڵم کەوتووە وا پیر و خەڕۆیە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
474 بینین
بەینێکە دڵم کەوتووە وا پیر و خەڕۆیە
ڕۆژی وەک شەوی تاریک کاری هەر دەمەڕۆیە
چ نەگبەت و داوێکە کە من گیری کەمەندیم
ئاتەشی عیشقە دڵم یا کزب و درۆیە
بێچارە لە سەحرا و چیادا وەکوو مەجنوون
هەر جێگە دەچم دێتە نەزەر سەعەتی تۆیە
ئەی جەهلە عەلیم سەرسەرە بۆ تەمی وەحشییەت
وەسفی بە چاکی ئەووەڵی ئیختیاری لە تۆیە
چاتر حەکەمی هەردەمە ئەمرت بە حەقیقەت
کردت و بەخشیت بە بەشەر ئەرز و ئەو شەت و جۆیە
بێسنوور نییە بوونی دە ببینە کە لە سەد جێ
ئاخری ژین دێت و دەبینین مردنی بۆیە
ئەرز وەکوو بەحر و ڕۆحی بێچارە خەفیفە
بە چەشنی بولبول کەوا لەناو چەنگی هەڵۆیە
ڕەحمێ بکە بەو بەندەی بێچارە و مەزڵووم
بۆ تۆ شوتەیە جالجالوکەیشی کە تەپۆیە
سامیناسناوی ئەدەبی بە گریان و بە فیغان ڕوو بکە مەعبوود
ڕاوچیی ئەجەل کەوتیتە دوات مامزی تۆیە