بۆ دڵی من پڕ غەمە وا دائیما زاری دەکا

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  486 بینین
بۆ دڵی من پڕ غەمە وا دائیما زاری دەکا
وا لەجێی باب و براکەم پشت و سەرداری دەکا
دەم لەجێی کەیف و سەفایە، دەم وەکوو قوتە لە بۆم
نامرێ دڵ شێتوشوورە بۆیێ بێعاری دەکا
یاری تەنگانەم غەما من، لێمگەڕێن با غەم بخۆم
ساحێبی عەهد و وەفایە یارە غەمخواری دەکا
وەک موعەلیم دەرس ئەڵێ پێم حاڵ و بێحاڵیم دەڵێ
خۆشی دەیزانێ نەخۆشیم یارە، ئەو چاری دەکا
سەد هەزارانی وەکوو من کەوتە ژێر خاک ئاخ لە دڵ
ئەشکی چاوانم لەبۆیێ ڕەنگی مرواری دەکا
دڵ برینداری عەزیزان چی دەڵێ قەولی حەکیم
شیوەن و فریادی یار و گرتیەتی حاری دەکا
وا ئەسووڕێ چەرخی دەوران وا مەزانە سامیناسناوی ئەدەبییە
دێتە مەیدانی حەقیقەت مەیلی ڕەفتاری دەکا