دڵم مەشکێنە چوونکە غەریبم
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
507 بینین
دڵم مەشکێنە چوونکە غەریبم
دەربەدەربوونی دەستی ڕەقیبم
بۆ ناگری قەدرم بۆ تۆ داماوم
لە داخی تۆیە ڕووت و عەجیبم
بە خوا دەمکوژێ دەردی ڕەقیبان
بۆ ڕەحمێ ناکەی ببیە تەبیبم
تا دەرمانی کەی قەلبی بریندار
دەبێ تا ماوم لەدوت شەقی بم
دەبێ بپرسم پسیار بە پسیار
ڕووی کردە کام لا بەختی نەسیبم
ئەو شەرتی کردت بێوەفایی بوو
کوردم خۆ نابێ من تۆرانی بم
داخوا لە کێندەر سامیناسناوی ئەدەبی دەنێژن
موژگانی خوێنڕێژ ببێتە سەلیبم