زستانی خەمان ڕۆیی ئەوا فەسلی بەهارە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  531 بینین
زستانی خەمان ڕۆیی ئەوا فەسلی بەهارە
خونچە دەمی کردەوە بۆنی عەتری لە زارە
خەوتووە بولبول ئاو لە دەمی خونچە نەماوە
بێ سڕ نییە وەک لە شەوان بێ سەبر و قەرارە
زیبای من و خونچە لە باغ پێکەوە لە خەندەن
گوڵ دەم لە دەمی وا لە سەر و گەردەنی یارە
کە هیجرانی من و بولبول قەد نایێ بە نووسین
بۆ خەڵقی خەمێ بۆ من و بولبول بە هەزارە
باڵایی سەر و لە ئێرەم وا والیە ڕوخسار
لە دەری ڕوومەتی خونچە دەڵێی قرمزی ئارە
دیتم کە نەمامی دەهەژێ خۆشی کە سەروە
دوو سێوی تەڕی وەک گوڵی ناو پەلکی هەنارە
حەسرەتی دووری خۆیەتی بوون لەزەتی کانی
لە عیشق دەکوژێتەوە ئەو بێ سینە بە تارە
وەک چواردەیی مانگە من و بولبول کە دەناڵین
ئیحتیاجی بە ئەنگوست نییە ئەو فیتنە دیارە
خونچە لەبۆ بولبولی شەیدا لارە زمانی
لەیلا کە لە سامیناسناوی ئەدەبی عاجزە چوونکی هەژارە