خونچە گوڵی نێو بەهاری زوڵف بە چین دێتە خوارێ

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  575 بینین
خونچە گوڵی نێو بەهاری زوڵف بە چین دێتە خوارێ
لەگەڵ من زۆر بێ وەفایە لە حاڵم ناپرسێ جارێ
بەعزێ جاران بە سەر لێوێ دێ بە خەندە بمئاخێوێ
چەند ساحیر بوو بۆ دڵ دزین ڕای دەکێشێ بە دوو سێوێ
چەند ساحیر و دەم بابایە لە سەد جێ دانی دانایە
بە ئوستادی بۆ دڵ دزین زوڵفی پەخشان و تاتایە
بەدوو دانی دڵی گەستم بە زوڵفی تووندی بەستم
چارم نەماوە بێ چارم باڵی بەستیمە چۆن هەستم
ڕێگەم نادا بێ ئیمکانم بۆ خۆم حاڵی خۆم نازانم
نەمزانی فیکری خەڵاتە یا لە ڕێزەی سەلیبانم
لەسەر بەختت ئەی گردوونە ڕەقیب بێ دین و مەلعوونە
یا نەسیب بوو بەختی ڕەشم دوڕ لەناو دەریای جەیحوونە
بەینێکە من وا دەروێشم دڵ بە هێشی قەوم و خوێشم
مەڵێن دڵ بەستەی زوڵفانە بۆ لەیلا حەسرەت هەڵکێشم
وا خۆشی من هەر گریانە دوڕ لەناو دەریای عومانە
سامیناسناوی ئەدەبی دەریایی موحیبەت جارێ نارێ بێ ئیمکانە