وا لە غەریبی کاتی بەیانی
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
483 بینین
وا لە غەریبی کاتی بەیانی
کەیفی شەماڵ و خونچە هەژانی
دڵخۆش و دڵتەنگ کەیف و پێکەنین
غەریب و بولبول لەناو هیجرانی
بولبول لە نەغمە و غەریب گریانە
شەماڵ سەرخۆشی لالە زارانی
بەشی بولبولان هەر ناڵە و زارە
بەشی منی غەمگین بێ جێ و مەکانی
بەخوا لەیلەکەم حەواسم نەما
نەما تاقەت و خەو لە چاوانی
وا بولبول فڕی منی شت ڕەنجاند
بە فیتنەی ڕەقیب کاری شەیتانی
بولبول تەفرەقە و سامیناسناوی ئەدەبی دوو بەلا
تاکوو من نەڕۆم قەدرم نازانی