بە خورشیدی ڕوخی لەیلا دڵی مەجنوون کە سووتاوە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  451 بینین
بە خورشیدی ڕوخی لەیلا دڵی مەجنوون کە سووتاوە
بەیانی کە لە نامەی خۆت ئەگەر سووتا ئەگەر ماوە
چ ناڵێکی غەریبی دێ لە ڕووی شاخی دەماوەندا
لەبەر مان و نەمانی دڵ سەرم گێژ و لە سووڕماوە
لە مەیدانی شەڕی مەغریب لە قەڵعە و دەرگەیی جابوول
لەسەر فیتنەیی بەد گۆ چ بە ئوستادی بە جێ ماوە
تەلەسمی ئاتەشی مەغریب نە جەنگ و مەعرەکەی شێرزاد
تەوانای قەتلی دڵ ناکا مەڵێن بێ دەنگە کوژراوە
لە هیند و میسر و چین و ڕۆم ئەگەر مابا لە نامەی تۆ
لە کیژی مریەمەت بۆ گوڵە گەل نەهەنگی خنکاوە
تەمامی جەیشی ئەسکەندەر لە ئەم کیژە ئومێدی چوو
گوتی یاڕەب چ کیژێکە لە حاڵیمە چ قەوماوە
نەمیمی فیتنەچی و دوو ڕوو حەماقەت دەوری لێداوە
دەڵێی سالاری غەم نۆشان نەهاتە ڕێی کە فەوتاوە
بە لا سامیناسناوی ئەدەبی موحیبێکە لە جەیش و قوەتی یەسریب
شتێکە نابێ فەوتانی کە دەنگی چاکی هەڵیداوە